ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و زستان ڕێژه‌ی توشبوون به په‌تای ئه‌نفلۆنزا ڕوو له زیادبوون ده‌كات، كۆمه‌ڵه‌ی ڕوسی بۆ چاودێری ته‌ندروستی له‌ڕێی چه‌ند ڕێنماییه‌كه‌وه هۆشداری به هاوڵاتیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به په‌تا وه‌رزیه‌كان پارێزراوبن.
داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت كوتانی تایبه‌ت دژی ئه‌نفلۆنزا له‌كاتی خۆیدا وه‌ربگرن و له‌و كه‌سانه‌ش دوور بكه‌ونه‌وه كه نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌یه‌یان تیادایه.
له دوای گه‌ڕانه‌وه له شوێنی كار پێویسته ده‌ست و ده‌موچاو به سابوون پاك بشۆردرێت و هه‌وای ناو ماڵ شێداربكرێته‌وه و ده‌بێت خواردنی پێویست و ته‌ندروست بخورێت و ڕۆژانه وه‌رزش بكرێت و بڕی پێویست بخه‌ویت.