پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی دا و له شاری دهۆك ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 7 / 10 / 2019 و له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی دۆستانه ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زێره‌ڤانی بونه‌وه و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( عومه‌ر ئیبراهیم ، سالار حسێن ، سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د و ڕێكان ڕزگار ) تۆمار كران .
به‌و یارییه دۆستانه‌یه‌ش كه‌مپه‌كه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری دهۆك به كۆتاهات و بڕیاره بۆ ته‌واوی كاری كه‌مپه‌كه‌یان ڕوو له شاری هه‌ولێر بكه‌ن .