پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش بڕیار دان له به‌ڕێوه چوونی خولی باله‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی تیپه‌كانی ڕیزبه‌ندی پله یه‌كی كوردستان ، هه‌ژده تیپی باله‌ی سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری نوسراوی فه‌رمیان ئاراسته‌ی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان كرد به مه‌به‌ستی به‌شداریان له خوله‌كه ، ئه‌مه‌و له ئاگاداریه‌كدا سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان یانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه .
جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان له‌باره‌ی به‌ڕێوه چوونی خولی باله‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی تیپه‌كانی پله یه‌ك تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، وه‌ك یه‌كێتی باله‌ی كوردستان لقی سلێمانی چاوه‌ڕوانی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ده‌كه‌ین له باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه و رێنماییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كان و پاشان به فه‌رمی ته‌واوی ئه‌و یانانه‌ی نوسراوی فه‌رمیان ئاراسته كردووین ئاگادار ده‌كرێنه‌وه .
له كۆتایش سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی كورستان ووتی ، له‌گه‌ڵ داوایی لێبوردن كه تا ئێستا زانیاریه‌كانمان پێنه‌گه‌یشتووه و هه‌ركات گه‌شته ده‌ستمان به فه‌رمی بلاَوی ده‌كه‌ینه‌وه .