پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌شدا تیپه‌كه ڕوو ده‌كاته شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی یاری دۆستانه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی دانی ئه‌و كه‌مپه‌ی تیپه‌كه‌یان ، دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاماده‌كاری به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام داوه و ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شدا كه‌مپێكی یاری دۆستانه له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین ، هه‌روه‌ك دكتۆر یاسینی ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی پێدا كه له ڕۆژی هه‌ینی 4 / 10 به‌ره‌و شاری دهۆك ده‌ڕۆن و له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 5 / 10 / 2019 یه‌كه‌م یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر تیپی تۆپی پێی یانه‌ی دهۆك و پاشان و له ڕۆژی دوو شه‌ممه 7 / 10 یاریه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر بۆ ته‌واوكاری یارییه دۆستانه‌كان كه بڕیار وایه له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو 9 مانگی 10 ی 2019 و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ندرێن یاری سێهه‌می ئه‌و كه‌مپه ئاماده‌كارییه ئه‌نجام بده‌ن .
دواجار دكتۆر یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیار وایه چواره‌م یاری دۆستانه‌ش به پێی گونجانی كاته‌كان ئه‌نجام بده‌ن و پاشان و له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاری سلێمانی .