‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە ئینتەرمیلانی بردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بردنەوەیەكی زەحمەتی بەرامبەر ئینتەرمیلان تۆماركرد. 

 لە دووەم یاری خۆیدا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەشەلۆنە لە یاریگای كامپنۆ میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی كرد. یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی بەرشەلۆنە كۆتاییهات . 

گۆڵەكانی بەرشەلۆنە سوارێز تۆماری كرد و تاكە گۆڵەكەی ئینتەریش لاوتارۆ مارتینێز خاوەنی بوو .

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە چوار خاڵ و لە پلەی دووەمدایە و ئینتەریش تەنها یەك خاڵی هەیە ولە پلەی سێیەمدایە 


PM:03:50:03/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌