كچه‌ نیشان شكێنه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ كوردستان خه‌لاَت كران




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پاش ئه‌وه‌ی‌ توانیان له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم و تاك و له‌ پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكێنی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن ، كچانی‌ تیپی‌ نیشان شكێنی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَت كران .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 2 / 10 / 2019 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌زشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ شێرزاد محه‌مه‌دى سكرتێر و هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو نه‌شمیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ نیشان شكێنی‌ یانه‌كه‌ پێشوازی‌ كرد له‌ ستافی‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و كیژه‌ یاریزانانی‌ تیپی‌ نیشان شكێنی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ .

له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ تیپی‌ نیشان شكێن و كچانی‌ یانه‌كه‌ كرد كه‌ توانیان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكێنی‌ كوردستان كه‌ له‌ شاری‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو ئه‌نجامه‌ كانی‌ تیم و تاك به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌روه‌ك دووباره‌ پاڵپشتی‌ یانه‌ی‌ بۆ دووپات كردنه‌وه‌ و هیوایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن و له‌ كۆتایش پاش پێشكه‌ش كردنی‌ جامی‌ یه‌كه‌می‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ستافی‌ مه‌شقی‌ به‌ به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ ، خه‌لاَتی‌ كیژه‌ یاریزانانی‌ كرد .


PM:04:13:02/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 10672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌