خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق : یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات - خشته‌ی‌ یاریه‌كان بزانه‌

مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیژنه‌ی‌ پێش بڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئاشكرا كردوو بڕیاری‌ دا له‌ به‌رواری‌ 10 / 10 / 2019 و له‌ شاری‌ هه‌ولێر یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات .

ئه‌مه‌و لیژنه‌كه‌ بڕیاری‌ داوه‌ كه‌ له‌م وه‌رزه‌ 10 یانه‌ی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ دابه‌شی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێنج تیپی‌ بكات و یاریه‌كانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ خول و به‌ سێ‌ قۆناغ ئه‌نجام بدرێت .

هه‌روه‌ك خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان كه‌ بریتین له‌ ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، هه‌ولێر ، شوڕته‌ ، حه‌بانیه‌ و به‌له‌د ) به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .


PM:08:31:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 10391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌