له‌ شاری‌ سلێمانی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ یاریزانانی‌ جوم ناستیك پێده‌گه‌یه‌نرێت - ناوی‌ نه‌وه‌كانتان تۆمار بكه‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌مه‌به‌ستی‌ پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ یاریزانانی‌ جوم ناستیك ، هۆڵێك له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ ژێر چاودێری‌ چه‌ند ڕاهێنه‌رێك مه‌شق به‌ مندالاَن و فێر خوازان ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هۆڵه‌ هێرش عوسمان به‌رپرسی‌ هۆڵی‌ جومناستیكی‌ سلێمانی‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هۆڵه‌ و گرنگی‌ پێدانی‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی‌ یاری‌ جومناستیكه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دا به‌و پێیه‌ی‌ له‌ سالاَنی‌ ده‌یه‌ی‌ ڕابردوودا ئه‌م شاره‌ چه‌ندان یاریزانی‌ به‌هێز و به‌ توانایی‌ تێدا بووه‌ كه‌ توانیویانه‌ ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر و به‌رچاو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنن .

هێرش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ئێستادا و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ریه‌ك له‌ هێرش عوسمان كه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ لیڤڵی‌ یه‌كی‌ نێو ده‌وڵه‌تیم و كه‌یوان فه‌تاحی‌ مامۆستایی‌ زانكۆی‌ ته‌بریز و ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران بۆ یاری‌ جومناستیكی‌ ترام پۆلین مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ به‌ فێرخوازان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌ چه‌ند ساڵی‌ داهاتوودا خه‌ونی‌ ئه‌م شاره‌ له‌ یاریزانان به‌دی‌ بهێنین و به‌شداری‌ له‌ كێبڕكێ‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌كان بكه‌ین .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ له‌ ئێستادا ناوتۆماركردن به‌رده‌وامه‌ و هه‌ر دایك و باوكێكی‌ ئازیز ده‌یه‌وێت منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كه‌ی‌ ناونوس بكات ده‌توانێت په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌  : 07709578898 بكات .

له‌ كۆتایشدا هێرش ووتی‌ ، مندالاَن له‌ ته‌مه‌نی‌ 3 بۆ 12 ساڵ وه‌رده‌گیرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ و زانستی‌ به‌شداریان له‌ مه‌شقه‌كان پێده‌كه‌ین و كاته‌كانی‌ مه‌شق و ئاماده‌كاریش له‌ ڕۆژانی‌ ( هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ و دوو شه‌مه‌ و سێ‌ شه‌مان له‌ كاتژمێر  4 بۆ 6 - ی‌ شه‌وان  ده‌بێت و هه‌روه‌ك بۆ ته‌مه‌نی‌ 12 تا 17 سالاَن له‌ شه‌وان و له‌ كاتژمێری‌ 7:30 تا 9:30) شه‌وان ده‌بێت .



PM:11:06:30/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌