پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ دوو یاری داهاتووی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا ده‌ست پێكردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیریچكۆ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ناوی یاریزانانی بانگێشت كراوی ئاشكرا كرد .
ئه‌و دوو یارییه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی نەتەوەكانی ئاسیا ده‌بێت كه بڕیاره له ڕۆژی 10 مانگی 10 و له‌سه‌ه‌ر یاریگه‌ی به‌سره میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ کۆنگ بكات و هه‌روه‌ك پاش ئه‌و یارییه‌ش ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ك پاش وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ژیلوان حه‌مه‌دی یاریزانی دیاری تۆپی پێ وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ی عێراق دیاری كراوه و به‌شداری له ییاریه‌كان ده‌كات .
ئه‌مه‌و پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بریتیی ده‌بێت له :
گۆڵپارێز - محەمەد حەمید، محه‌مه‌د ساڵح، فەهد تالب
هێڵی بەرگری- زڕغام ئیسماعیل، عەلی عەدنان، رێبین سولاقا، ئەحمەد ئیبراهیم، سەعد ناتق، عەلی فایز، مستەفا محه‌مه‌د، عەلا مهاوی، مەیسەم جەبار.
هێڵی ناوەڕاست- جەستن میرام، محه‌مه‌د قاسم، ئیبراهیم بایش، سەفا هادی، ئەمجەد عەتوان، ژیلوان حەمەد، هومام تارق، ئەحمەد یاسین، بەشار رسن.
هێرشبەر- عەلا عەباس، عەلا عەبدولزەهرە، موهەنەد عەلی .