ته‌ندروستی -
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ ڕه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به باشكردنی توانای بیناییه‌وه نیه به پێچه‌وانه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دكتۆر جیكۆب شیدلیتس له زانكۆی لۆدفیگ ماكسیملیانز له میوننخ كه سه‌رپه‌رشی توێژینه‌وه‌كه ده‌كات ده‌ڵێت" ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه خواردنی شۆكۆلاته‌ی ڕه‌ش سودێكی ئه‌وه‌نده زۆری نیه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه "
له‌ناو پێكهاته‌ی قاوه‌دا پێكهاته‌ی فلاڤینۆید هه‌یه كه دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه و توێژینه‌وه‌كانی پێشتر ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌م پێكهاته دژه ئۆكسێنه‌ره به‌سووده و مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی چاو ده‌پارێزێت كاتێك ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه .
دكتۆر گاریس لیما پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو له نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینای چاو و گوێ له نیویۆرك ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه سوودێكی گرنگ و سه‌رسوڕِهێنه‌ری خواردنی شۆكۆلاته‌ی ئاشكرا نه‌كردوه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه خواردنی شۆكۆلاته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سوودی نییه.