پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد درێژه ده‌دات به پاڵه‌وانێتی و چالاكییه‌كانی و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌ی دا و به‌به‌شداری 86 كوڕ و كچه یاریزان پانزه‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كراوه‌ی به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند هه‌ردوو یاریزانی لاوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( ئاریان عه‌لی ئیحسان و ئه‌حمه‌د جه‌زا ) به‌شداریان كردوو دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو یاریزان توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و ئاریان عه‌لی به كۆی 8 خاڵ نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه و ئه‌حمه‌د جه‌زاش به كۆی 7,5 خاڵ به پله‌ی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی هات .