ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه تیایدا 300 هه‌زار كه‌س به‌ژداریان كرد ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌شبینی بۆ ژیان ده‌ڕوانن ئه‌وه خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی زۆر باشن و مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه.
ئالان روزانسكی مامۆستای نه‌خۆشی دڵ كه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌ی كردوه و ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری جاما بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شبینن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی %35 كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌ش بینن و مرۆڤ هه‌تا گه‌شبین بێت له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مێشك زیاتر پارێزراو ده‌بێت و سیستمی به‌رگری له‌شیان به‌هێزتر ده‌بێت و سیه‌كانیان ته‌ندروست تر ده‌بێت"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌شبینی ته‌ماشای ژیان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ناتوانن ئه‌وه بگۆڕن و پسپۆڕان ده‌ڵێن ده‌توانن له‌ڕێی گۆرینی بیرۆكه‌كانیان گه‌شبین بن و ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خولهك یۆگا كردن ده‌بێته هۆی زیادبوونی هیوا به‌خۆبوون.