پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی نیشان شكێنی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری دهۆك و له ڕۆژانی 26 و 27 / ی ئه‌یلولی 2019 پاڵه‌وانێتی نیشان شكانی كچانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه حه‌وت یانه به‌شدار بوون كه بریتی بوون له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، گاره ، سۆلاڤ ، بروسك ، سه‌نحاریب ، ئافرۆده‌یت و فه‌تات دهۆك ) كچانی پێشمه‌رگه به ئاسته به‌رزه‌كه‌یان توانیان زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن به‌م شێوه‌یه .
ئه‌نجامی تاك تفه‌نگ :
ئاڤا عه‌تا - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 542 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م
دینا سیروان - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی - پله‌ی دووه‌م
ده‌مانچه تاك :
ئایه عه‌تا - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 472 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م
ناسك ئیبراهیم - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 450 خاڵ پله‌ی دووه‌م
ئه‌نجامی تیم تفه‌نگ :
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 1067 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م
سۆلاڤ - 1024 خاڵ پله‌ی دووه‌م
ده‌مانچه تیپ :
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 922 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م
بروسك 618 خاڵ - پله‌ی دووه‌م .