پاش ئه‌وه‌ی به‌شدار بوون له خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان و تیپێكی نمونه‌یی بوون له خوله‌كه‌دا ، یانه‌ی وه‌رزشی سیروانی شاره‌زوور مه‌راسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كه‌ی ڕێك خست و هاوكات لاوانی كوڕانی یانه‌كه‌ی خه‌لاَت كرد .
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕِێز پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان و زۆرێك له كه‌سایه‌تی یه وه‌رزشییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور به‌ڕێوه چوو تێیدا ڕێزلێنانی تایبه‌ت به‌خشرایه تیپی لاوانی تۆپی پێی یانه‌كه و هه‌روه‌ك كیژه یاریزانانی تیپی باله‌یان و پاڵپشتییان بۆ دووپات كرایه‌وه .