پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 ئه‌یلولی 2019 وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ڕیاز ئه‌لعوبێدی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی .
پاش گه‌یشتنی ناوبراو له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئاوات محمد قایم قامی شاری سلێمانی و كوردستان سێوكانی ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆمار و دكتۆر دیاری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رده ڕه‌ووف بارام ، جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی وه‌رزشی پێشوازی كران .
پاشان و دوایی پشوویه‌كی كورت شاندی ناوبراو سه‌ردانی یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یان كردوو به‌شداریان له مه‌راسیمی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تیروكه‌وانی یانه‌كانی عه‌ره‌بی كرد كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو هه‌روه‌ك پاش كۆتاهاتنی پاڵه‌وانێتیه‌كه شاندی ناوبراو سه‌ردانی یه‌كه‌و هۆڵه وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیان كرد .
ئه‌مه و له هۆڵی هۆتێل ڕامادا به‌شداربوون له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كانی پاڵه‌وانێتی تیروكه‌وانی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ربی و له كۆتایش سه‌ردانی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی یان كرد و پاشان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌رێ كرا .