‌دابه‌زینی په‌ستانی خوێن له‌م كاتانه‌دا مه‌ترسیدار ده‌بێت




ته‌ندروستی‌ -

به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌رزترین ئاستی په‌ستانی خوێن ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی‌ له‌نێوان 120- 140 میلمتر جیوه‌ بێت له‌م ڕێژه‌یه‌ به‌رزتر بێت به‌ نائاسایی هه‌ژمار ده‌كرێت و نزمترین ئاستی په‌ستانی خوێن به‌ ئاسایی هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له‌نێوان 90-60 ملیمتر جیوه‌ بێت و ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت له‌م ئاسته‌ به‌ په‌ستانی نزمی خوێن هه‌ژمار ده‌كرێت.

دابه‌زینی په‌ستانی خوێن له‌و كاته‌دا مه‌ترسیدار ده‌بێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی وه‌ك " گۆڕانكاری له‌ توانای بینای و له‌ده‌ستدانی ئاگای و هه‌ناسه‌ توندی و لاوازی به‌رگه‌ گرتنی ڕاهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵدا بێت"

به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك له‌ ده‌رمان و دابه‌زینی ئاستی شله‌ی‌ له‌ش به‌هۆی به‌رزی پله‌ی‌ گه‌رما و سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌ دیاره‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هۆكاره‌ ناباوه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن بریتیه‌ له‌ هه‌بوونی گرفت له‌ دڵدا .


PM:03:32:25/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌