قه‌ته‌ر له رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه ده‌یه‌وێت جیهان داگیر بكات
ستۆری –هه‌رێز جه‌مال
وڵاتی قه‌ته‌ر كه به دیاریكراوی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا، ئێسته یه‌كێكه له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندو زلهێزانه‌ی كه له جیهانی نوێ حسابێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و رۆژ به رۆژ باڵاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی كێرڤی له به‌رزبوونه‌وه‌یه‌و تا دێت جیهان له سه‌رجه‌م كایه جیاوازییه‌كانیه‌وه ئیڤێنته‌كانی ده‌باته ئه‌و وڵاته‌ی كه دانیشتیوانه‌كه‌ی به سه‌رجه‌می ناگاته ژماره‌ی دانیشتوانی شارێكی وه‌ك سلێمانی .
ده‌وحه، ده‌یه‌یه‌ك زیاتره به هه‌نگاوێكی خێرا په‌ل و پۆی هاویشتووه بۆ نێو كایه جیاوازه‌كانی وه‌رزش ، ئێسته بێ سێ و دوو به پایته‌ختی بۆنه وه‌رزشیه‌كانی جیهانی داده‌نرێت ، ئه‌وان له بچوكترین له ئامێزگرتنی پاڵه‌وانێتییه‌كانه‌وه ده‌ستیان پێكردو ئێسته گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی جیهان به ناوازه‌ترین شێواز له ئامێز ده‌گرن .
له پاڵه‌وانێتیی یارییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و شۆِربوونه‌وه بۆ پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دواتر بۆ پاڵه‌وانێتیی تۆپی ده‌ستی جیهان و پاشان پاڵه‌وانێتی جومناستیكی جیهان و پاڵه‌وانێتی ئه‌ڵماسی جیهان بۆ گۆره‌پان و مه‌یدان و ئێسته‌ش به‌ره‌و پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهانی بۆ گۆره‌پان و مه‌یدان و دواتریش له ساڵی 2022 پاڵه‌وانێتی جامی جیهان بۆ تۆپی پێ .
قه‌ته‌ر كه له ئێسته‌دا له هه‌ره پێشه‌وه‌ی وڵاتانی دونیایه له ژێر خانی وه‌رزشی ، له رۆژانی 27ـی ئه‌م مانگه تاوه‌كو 6ـی مانگی داهاتوو پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان به‌رێوه‌ده‌بات ، ستادیۆمی خه‌لیفه له نێو دڵی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كه یه‌كێكه له‌و یاریگایانه‌شی له ساڵی 2022 یارییه‌كانی جامی جیهانی له خۆ ده‌گرێت له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدان و كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كانی بوكی یارییه‌كان له خۆ ده‌گرێت .
خه‌لیفه ستادیۆم له نزیكه‌ی 30 گه‌یت ( ده‌رگا) بۆ چوونه ژووره‌وه پێكهاتووه به شێوه‌یه‌كی جیاواز و سه‌رده‌میانه یاریگه‌كه بونیاد نراوه هاوكات ناو یاریگه‌كه به جۆرێك سیستم كراوه كه سیستمی ( فێنككه‌ره‌وه)ی بۆ دانراوه ، كه ئه‌و سیستمه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له جیهان په‌یره‌و كراوه‌و له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ وه‌ك ئۆپه‌رییشنێك بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان له‌و یاریگه پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی ئاسیای به سه‌ركه‌وتووی تێدا به‌رێوه‌برا .
یه‌كێتییی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان IAAF ده‌یه‌وێت له‌م چاپه‌ی قه‌ته‌ر بیسه‌لمێنێت كه سه‌ركه‌وتووترین چاپ له مێژووی 17 چاپی رابردوو به‌رێوه‌ده‌بات ، ماوه‌یه‌كی زۆره له نێو سه‌دان لیژنه‌ی یه‌كێتییه پێكهێنراوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و چاپه.
له قه‌ته‌ری 2019 یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان نزیكه‌ی 4000 خۆبه‌خشی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان قبوڵكردووه ، بۆ سه‌رجه‌م جومگه جیاوازه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه، به پێی دواین ئاماری لیژنه‌ی ماركێتینگی پاڵه‌وانێتییه‌كه تاوه‌كو رۆژی 4ـی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌شی زۆری پلیته‌كان فرۆشراون ، نرخی پلیته‌كانیش له 15 یۆرۆوه ده‌ستپێده‌كات و له 75 یۆرۆ له پله‌ی یه‌كه‌م كۆتایی دێت .
ده‌وحه به شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتێكی گرانه، یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان بۆ ئاسانكاری زۆری میوانان كه ته‌نیا یه‌كێتییه 4000 كه‌س بۆ خۆی گرتووه چه‌ندین ئۆفه‌ری پێشكه‌شكردووه، له داشكاندنی به‌شێك له هۆتێله‌كان و دانانی پاكێج مانه‌وه بۆ گه‌شتیاران و ناساندنی ته‌واوی شوێنه‌واره‌كانی قه‌ته‌ر له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه ،
بۆ یه‌كه‌مجار له پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵ ركابه‌ری ماراسۆن له دره‌نگانێكی ئێواره به‌ره‌و شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیش ته‌واوی له كاتی ئێواره ئه‌نجامده‌درێت به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی و بوونی شێیه‌كی زۆر له رۆژه‌وه .
هاوكات یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی كه‌لوپه‌له دێریینه‌كانی یارییه‌كه‌و ئه‌ستێره‌كان له چاپه‌كانی رابردوو ئه‌ویش له مانگی چواری ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه میوانان ده‌توانن له سیتی سه‌نته‌ری شاری ده‌وحه بینه‌ری ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بن .
یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان له رێگه‌ی به‌شی میدیای ده‌یه‌وێت رووماڵێكی چڕ‌و بێوێنه بكات بۆ ئه‌و بۆنه مه‌زنه، ماوه‌یه‌كی زۆره له رێگه‌ی وێب سایتی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌وه به‌شی میدیای كردۆته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت روومال بكه‌ن له رێگه‌ی یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كانی گۆره‌پان و مه‌یدانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ئه‌كسس كۆدی پاڵه‌وانێتییه‌كه وه‌ربگرن ، وه ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌شی ناتوانن له‌و كاره سودمه‌ندبن كار ئاسانییه‌كی چه‌ند رۆژه‌یان بۆ كراوه كه ده‌توانن زانیارییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بۆ ئیمه‌یلی میدیای یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی جیهان بنێرن و له‌وێوه‌پاش پشكینینی دۆسیه‌كانیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه .
هاوڕێیانی رۆژنامه‌نووسم ده‌توانن له‌م رێگه‌یه‌وه سوود مه‌ند بن ، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی ڤیزاكه‌و پلیت ده‌بێت له رێگه‌ی خۆته‌وه بێت.
media.pr@iaaf.org:
1 - Applicants name
2 - Email address
3 - Mobile telephone number
4 - Name of media organisation representing
5 - Nationality
6 - Position or title
7 - Photo Identification: either (a.) national press card number or (b.) AIPS press card number or (c.)
قه‌ته‌ر به تێكه‌ڵكردنی توانا جیهانیه‌كان به هاونیشتیمانی خۆی ده‌یه‌وێت مێژوویه‌كی نوێ له داگیركاری ته‌واوه‌تی له ئامێزگرتنی پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی وه‌رزشی له رێگه‌ی ده‌وحه 2019 بچنێته‌وه .