پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی نیشان شكانی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری دهۆك و له ڕۆژانی 26 و 27 ئه‌یلولی 2019 پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ هه‌ردوو جۆری ده‌مانچه و تفه‌نگ بێت و كێبڕكێكانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی تاك .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری یاریزانانی تیپه‌كه‌شیان شۆڕش سلێمان كارگێڕی تیپی نیشان شكێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ته‌واوی ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كردووه و ده‌مانه‌وێت یاریزانانی كچانمان له‌سه‌ر ئاستی تاك و تیم ببنه خاوه‌ن زۆرترین ئه‌نجام .
شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژ ئه‌نجام ده‌درێت و كچانی پێشمه‌رگه‌ش له هه‌ردوو جۆره‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه‌دا به‌شداری یاریه‌كانی ده‌كه‌ن .