پێشمهرگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دوای بردنەوەی خەڵاتی زەبێست سوپاسی تەواوی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاریان كردووە لە وەرگرتنی خەڵاتەكەدا وهاوكات بە شێوەیەكی تایبەتی ژیانی وەسفی كرد .
لە پاش وەرگرتنی خەڵاتەكە مێسی وتی: سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە دەنگیان پێدام ئەمشەو شەوێكی تایبەتە بۆمن یەكەمجارە ماتیۆ وتیاگۆ لەگەڵ من ئامادەی ئەم ئاهەنگە بن و ئەوان زۆر دڵخۆش بون كە خەڵاتەكەم بەدەستهێنا وتیشی ئەم كاتە زۆر خۆشە بە نیسبەت خێزان و ئەوكەسانەوە كە منیان خۆش دەوێت .
مێسی بۆ جاری شەش مبووە باشترین یاریزانی جیهان و پێش رۆناڵدۆ كەوت بە یەك نازناوی زیاتر , مێسی لە ساڵەكانی 2009 و 2010 و2011 و2012 و2015 نازناوەكەی بردبۆوە.
مێسی وەرزی پێشوو توانی سەركردایەتی تیپەكەی بكات بۆ بردنەوەی خولی ئیسپانی وگەیشتن بە یاری كۆتایی جامی شا وگەیشتن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكان