یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ كوردستان یانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجام دانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ كراوه‌ی‌ كوردستان بۆ ئاستی‌ كوڕانی‌ پێشكه‌وتوان و دیاری‌ كردنی‌ یانه‌كانی‌ ڕیزی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ كوردستان به‌ فه‌رمی‌ سه‌رجه‌م یانه‌كانی‌ كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .

یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ یانه‌كان له‌ به‌شداریكردنیان له‌و خوله‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ریانه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت ده‌توانێت تا به‌رواری‌ 3 / 10 / 2019 و به‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ لقی‌ یه‌كێتیه‌كان له‌ شاره‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ باسه‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ كوردستان له‌ واده‌ی‌ خۆی‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات و تا ئه‌و به‌رواره‌ی‌ دیاری‌ كراوه‌ هه‌ریانه‌یه‌ك نوسراوی‌ فه‌رمی‌ به‌شداری‌ نه‌گه‌یه‌نێته‌ یه‌كێتیه‌كه‌یان مافی‌ به‌شداری‌ نامێنێت .


PM:08:02:23/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 13529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌