پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوانی كچان و تازه‌پێگه‌یشتوان ، جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق پێشكه‌ش به به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 23 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕِێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مامۆستا ئیبراهیم قاسم و مو‌سا محه‌مه‌د پێشوازی كرا له زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و خاتوو شه‌مام سه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له یانه‌كه .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پیرۆزبایی له تیپه‌كه‌یان كرد كه توانیان بۆ جارێكی دیكه نازناوی عێراق به‌ده‌ست بهێنن و پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وان هه‌میشه باشتر و باشتر بوون و له‌گه‌ڵ به‌هێزتر بوونی پاڵه‌وانێتیه‌كان ساڵ له دوایی ساڵ به‌لاَم كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نازناوه‌كیان له‌ده‌ست نه‌داوه .
هه‌روه‌ك هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
لای خۆشیه‌وه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه سوپاسی به‌ڕێزان سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆك و كارگێڕی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت بوون بۆ تیپه‌كه‌یان و هیوایان خواست ئه‌وان بتوانن هه‌موو كات به ئه‌نجام له پاڵه‌وانێتیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه .