پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 / 9 / 2019 یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و تێیداو له‌و هه‌فته‌یه یانه‌ی ختوت میوانداری له یانه‌ی دهۆك ده‌كات و هه‌روه‌ك ئه‌عزه‌میه و حله‌ش به یاریه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی كاره‌با و غاز شیمال له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26 مانگ یاری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك ته‌زامون و زاخۆ و مینا و شوڕته له ڕۆژی 27 ی مانگ یاریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواجار له ڕۆژی 28 / 9 دا تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی نه‌فت جنوب و نه‌فت بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م خاڵی هه‌فته‌كان به یه‌ك ده‌گه‌ن .