وەرزش لە لانكەی مادەكان بۆ مەغریب و ئەمازیغ وبەربەر



تۆپی سەرمێزی برایەتی لەپاڵەوانیەتی عەرەبی شەشەم بوو لە مەغریب

زاگرۆس نانه‌كه‌لی‌..ئەگادیر ..كازابڵانكا..مەغریب

گەر لە لانكەی ماددەكان سەفەرێكی وەرزشی بكەی بۆ وڵاتی مەغریب و ئەمازیغ و بەربەرەكان،دەبێ زۆر هێمانە وژیرانە لەگەڵ بارودۆخ و پاڵەوانیەتی وئەنجام و یاریزانەكان وشاندەكانی كوردستانی وعێراق وعەرەبی مامەڵەبكەیت،چونكە بیرو ڕاو دید وبۆچوون و بیرۆكە و لۆژیكی هزر و هێز و نەتەوە و  زمان و كلتور و كرانەوە و چەقبەستووی و ئەنجام و وەرزش و هەموویان كاریگەری خۆیان دەبێت،
1/9/2019 جل وبەرگ وكەل وپەلی راگەیاندنم كۆكردەوە لە جانتایەك تا سەفەربكەم بۆ شاری ئەگادیری مەغریب لە (31) مین پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی عەربی تۆپی سەرمێز،بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك پەیوەندییان كرد گووتیان (ڤیزەی) شاندی عێراق نەگەڕاوەتەوە،بڕیار بوو شەش یانەلەكوردستان وعێراق بەشداربێت،سێ یانەی كور|ِان وسێی كچان، گەر هەر یانەی (8) كەس لەگەڵ خۆی ببات دەكات(48)كەس،كەچی شاندی عێراق (72) كەس بوون!!.بۆیە ڤیزەی كەس نەهاتەوە،ناچار جانتاكەم  بەتاڵ كردو نائومێد بووم كەشاندی یانەكەمان بچێت بۆ مەغریب.

3/9/2019 لەیەكێتی تۆپی سەرمێزی مەغریبی و عەرەبی پەیوەندیمان پێكرا كە ڤیزەكانتان گەڕاوەتەوە  و دەتوانن سەفەر بكەن بۆ بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە،كەچی پاڵەوانیەتییە 3/9 دەست پێدەكات،گووتیان كێشەنیە یارییەكانی یانەكانی عێراق بۆیان دواخراوە و دەكرێتەوە،یانەی وەرزشی برایەتی توانی بڕیاری بە پەلەبدات وبەشداری بكات،بەڵام یانەكانی سناعە وسلێمانی و تەڵەبە وپێشەرگەی سلێمانی لەبەر دواكەوتنی ڤیزەكە بڕیاریاندا بەشداری نەكەن و تەنها یانەی برایەتی وكچانی گازی باشوور بڕیاری بەشداری كردنی ئەم پاڵەوانیەتییەیاندا.
دووبارە جانتاكانمان كۆكردەوەوكەل وپەلەكانمان داناوە و بەرەبەیانی 5/9/2019 لەهەولێر بەرەو ئیستەمبوڵ  و پاشان بۆ شاری (كازابڵانكا- دار بەیزا)،پاشان لەرێگای ووشكانی بۆ ماوەی شەش كاتژمێر لە كازابڵانكا بۆ ئەگادیر بەرێكەوتین وكاتژمێر (1:40) بەیانی رۆژی هەینی 6/9/2019 گەیشتینە ئوتێل وهەمان رۆژ لەپاڵەوانیەتی (31)مین یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی تۆپی سەرمێز بەشداریمان كرد .

كاتێك گەیشتینە فرۆكەخانەی كازابڵانكا دوو ئۆتۆمبێلی تەكسی گەورەمان گرت،بەڵام لەناو ترمینال پیاوێكی مەغریبی خاوەن تەكسی گەورە وویستی فێڵمان لێبكات،ئێمەش لەگەڵ ئەو نەرۆیشتین ودوعای لێكردین و گوتی: ئینشا ْاللە بەسەلامەتی ناگەن!،دوای دوو كاتژمێر لەشوێنێك وەستاین بۆ پشوو و لەوێ (دووپشك) ێكی رەشمان كوشت ،برادەرێك ووتی ئەمەش لە راپۆرتەكە باس بكە!،بەهەر حاڵ لە وڵاتی مەغریب كەدەكەوێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست و درێژدەبێتەوە بۆ سەر زەریای ئەتڵەسی،مەغریب واتە ئەو شوێنەی كەدوا شوێنە رۆژی لێ ئاوادەبێت،سێ زمانی سەرەكی لەم وڵاتە قسەی پێدەكرێت( مەغریبی عەربی،ئەمازیغی، فەڕەنسی) شاندی كوردی وعێراقی هیچمان نەدەزانی لەم زمانانە،تەنها مەغریبی عەرەبیەكەئەویش بە زۆری وبەقورسی لێیان حاڵی دەبووین،بەڵام هەندێك ووشەمان لەبەر كرد وەكو ( زوین واتە باش،بزاڤـ واتە جوان،ژووژ  واتە دوو)!.

رۆژی هەینی 6/9 یارییەكانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی دەستی پێكرد، لەیاری یەكەمدا لەیانەی رائید شەبابی ئەربعای لوبنانی بە ئەنجامی (3-1)ی بردوە  و لە،یاری دووەم لە یانەی (فتح ریاز)ی مەغریبی بردەوە بە ئەنجامی (3—0) ،ئێوارەش لەهەمان رۆژدا دوو یاری ئەنجامدا،لەیاری یەكەم بەئەنجامی (3-1) لەگەڵ بەحرێنی بەحرێن دۆڕا،پاشان لەهەمان رۆژدا (3-0) لە جەزیرەی سودانی بردەوە،بەو ئەنجامەش لە گروپی سێیەم یانەی بەحرێنی بەحرێن پلەی یەكەم ویانەی برایەتی پلەی دووەم بەسەركەوت بۆ چوارگۆشەی زێڕین.

لەچوارگۆشەی زێڕین یانەی برایەتی رووبەڕووی یانەی قەتەڕی قەتەڕ بوەوە وبەئەنجامی (3-0) یارییەكەی دۆڕاندن،رۆژی دواتر بۆ پلەكانی پێنجەم تا هەشتەم یانەی برایەتی رووبەڕووی یانەی سینگڵی فەڵەستینی بوەوە ویارییەكەی بە ئەنجامی (3-0) لێ بردەوە،پاشان لەسەر پلەكانی پێنجەم وشەشەم رووبەڕووی یانەی ساری بەحرَنی بوەوە وبەئەنجامی (3-1) برایەتی دۆڕا وپلەی شەشەمی ئەم پاڵەوانیەتییە بەدەست هێنا كە لە كۆی (20) تیپ بوون،پاشان یانەی گازی باشوور لەسەر ئاستی كچان پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا
هەروەها یانەی ئەهلی میسڕی لەسەر ئاستی پیاوان یەكەم بوو  ویانەی قەتەڕی قەتەڕ دووەم بوو ویانەی بەحرێنی بەحرێن سێیەم بوو،هەروەها لەسەر ئاستی كچان یانەی زەمالیكی میسڕی یەكەم بوو یانەی شەبابی ئەربعای جەزائیر دووەم بوو یانەی نەدوەی لوبنانی سێیەم بوو.


PM:04:53:23/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌