پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌نجامی یاریه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوردستان بسڕێته‌وه و نازناوی خوله‌كه له تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بسه‌نێته‌وه و به بیانوی گومان كردن له ئه‌نجامه‌كانی كۆتا جه‌وله‌ی خوله‌كه ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ڕێك خست ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به تێر و ته‌سه‌لی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه گفت‌و گۆی له‌سه‌ر كرا‌و سه‌رئه‌نجام ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد .
یه‌كه‌م : داوا له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان بكرێت كه وه‌ك مه‌رجه‌عی یه‌كه‌می وه‌رزش له كوردستان بێته نێو ئه‌م بابه‌ته و لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته و بڕیاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان بكات .
دووه‌م : له‌ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی یاسایی ، ئه‌وا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ناچار ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیپ و یانه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی جۆره فشارێكی تر به كاربهێنن .
جێگه‌ی باسه دكتۆر دیار جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش له پارێزگه‌ی سلێمانی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری وه‌رزشی و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی سلێمانی و نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی به‌ستنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ڕاوێژ كردن و دانانی چاره‌سه‌ری گونجاو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك میوان به‌شدار بوون .
له كۆتایشدا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا تیشكێكی خسته سه‌ر ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌و دواتر ده‌رگایی پرسیار به ڕوی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرایه‌وه .