پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پایی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ یانه و فێرگه و قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان و عێراق و له نێو یشیاندا فێرگه‌ی عه‌موو بابه‌ی تایبه‌ت ، ئه‌و فێرگه‌یه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان به‌خشیه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه پێشوازی كرد له كازم سه‌دام كه‌سایه‌تی وه‌رزشی له فێرگه‌ی عه‌موو بابا ، له‌و دیداره‌دا و سه‌ره‌تا كازم سه‌دام وێڕایی گه‌یاندنی سوپاسی فێرگه‌ی عه‌موو بابا به به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پایی ئه‌و هاوكاریی و پاڵپشتیانه‌ی كه وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌یان بووه بۆ فێرگه‌كه‌یان هیوایان خواست ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م له‌به‌ره‌و پێش چوون و سه‌ركه‌وتن دابن و نێویان له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراقی دا هه‌ر به گه‌شاوه‌ی بمێنێته‌وه .
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی كردن و ڕایگه‌یاند كه بۆ پێشكه‌وتنی وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ته‌رخه‌می و درێخی ناكه‌ن و هه‌رده‌م ده‌رگایان به ڕووی یانه‌كان و فێرگه‌كان كراوه‌یه .
له كۆتایش له‌لایه‌ن كازم سه‌دام بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی تایبه‌ت به‌خشرایه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .