پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له به‌ڕێز سه‌عدوون سه‌دام سه‌ر نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌ده‌فی وه‌رزشی .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد وێڕایی به‌خێرهێنان له به‌ڕِێزیان سوپاسی كردن كه وه‌ك ڕۆژنامه‌ی هه‌ده‌فی وه‌رزشی گرنگی ته‌واو به بواری وه‌رزشی نێو خۆی و چالاكییه جۆراو جۆره‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ك باسێكی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق توانیویه‌تی له مێژووی دامه‌زراندنی تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاوی هه‌بێت .
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێز سه‌عدون سه‌دام سه‌ر نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌ده‌ف وێڕایی سوپاس كردنی خۆی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه ، ڕۆڵی یانه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق به گرنگ وه‌سف كردوو هیوایی خواست هه‌رده‌م له چالاكییه جۆراو جۆره‌كانی یه‌كێتیه جیاوازه‌كان ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداربن و وه‌ك ڕۆژنامه‌كه‌یان پاڵپشتیان بۆ دووپات كردنه‌وه .
له كۆتایش له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌ده‌ف بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .