پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه درێژه‌یدا به ئه‌نجامه خراپه‌كانی وبه دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به گرانادا دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی گرانادا ویارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات .
دوو گۆڵه‌كه‌ی گرانادا رامۆن عه‌زیز و ئه‌لڤارۆفادیۆ له خوله‌كه‌كانی دوو 66 تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه له حه‌وت خاڵدا مایه‌وه‌و له پله‌ی حه‌وته‌مدایه وخاڵه‌كانی گراناداش بووه 10 خاڵ وبه كاتی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دایه .