پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژانی 19 تا 21 ئه‌یلولی 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو كه تێیداو له‌سه‌ر ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوانی كچان و تازه‌پێگه‌یشتوان ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان زۆرترین خاڵ كۆبكه‌نه‌وه و پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا .