جێگری سه‌رۆكی یانه و كیژه پاڵه‌وانه‌كان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی سێ ڕۆژ له ڕكابه‌ری و كێبڕكێی یارییه جۆراو جۆره‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق كه یاریه‌كانی له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه چوو ، كچانی پێشمه‌رگه توانیان وه‌ك هه‌میشه نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێننه‌وه و جامی یه‌كه‌می ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوانیان به‌رز كرده‌وه.
كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان توانیان 138 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه و نازناوه‌كه‌یان بۆ جارێكی دیكه به‌ده‌ست هێنا ، هه‌رچی كچانی یانه‌ی سه‌لام بوو به پله‌ی دووه‌م هاتن به 103 خاڵ و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی كازمیه بوو به 34 خاڵ.
بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانیش دووباره كچه ڕاكه‌ره‌كه‌كانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامه‌كانیان توانیان 165 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه و پله‌ی یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر كرد و هه‌رچی ناوه‌ندی ته‌خه‌سوسیش بوو به 117 خاڵ پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا و كچانی فه‌تات نه‌ینه‌واش به 83 خاڵ بوونه خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه .