سلێمانی –هه‌رێز جه‌مال
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی عێراق له شاری سلێمانی كۆتایهات و یانه‌كانی جه‌یش له ئاستی پیاوان بۆ پێشكه‌وتووان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش له سه‌ر ئاستی كچان بوونه پاڵه‌وان .
له پاڵه‌وانێتییه‌كه كه گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی بوو، ماوه‌ی سێ رۆژ له شاری سلێمانی به‌رده‌وانم له‌كۆتا رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه یانه‌ی جه‌یش له ئاستی كوڕان به كۆكردنه‌وه‌ی 283 خاڵ لبوونه پاڵه‌وان و شورته‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی 213 خاڵ پله‌ی دووه‌م و موسته‌قبه‌لیش به پله‌ی سێیه‌م به 102 خاڵ هاتن .
له‌سه‌ر ئاستی لاوانیش یانه‌ی حله به كۆكردنه‌وه‌ی 228 خاڵ بوونه پاڵه‌وان و له پله‌ی دووه‌میش جنسیه به 76 خاڵ و سوق شیوخیش پله‌ی سێیه‌میان به كۆكردنه‌وه‌ی 74 خاڵ به‌ده‌ستهێنا .
له تازه‌پێگه‌یشتوانیش به كۆكردنه‌وه‌ی 171 خاڵ راكه‌رانی حله بوونه یه‌كه‌م و نه‌ینه‌وا به 139 خاڵ بوونه دووه‌م و عه‌فكیش به 82 خاڵ بوونه سێیه‌م .
پێشمه‌رگه‌ی كچان باڵاده‌ستی كچان بوون
بۆ وه‌رزێكی تر له‌سه‌ر یه‌ك كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی تیپ له پێشكه‌وتوان پله‌ی یه‌كه‌م و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه كاتێك توانیان 138 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌و پاش ئه‌وانیش له پله‌ی دووه‌م یانه‌ی سه‌لام به 103 خاڵ هاتن و كازمیه‌ش به 34 خاڵ بووه‌م سێیه‌م .
له‌سه‌ر ئاستی لاوانیش یانه‌ی ئیتسالات به 205 خاڵ پله‌ی دووه‌م و جنسیه به 172 دووه‌م و گازی باكووریش به 29 خاڵ بوونه سێیه‌می عێراق .
جارێكی تریش له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان كچه راكه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 165 خاڵ جامی یه‌كه‌میان به‌رز كرده‌وه‌و ناوه‌ندی ته‌خه‌سوسیش به 117 خاڵ بوونه دووه‌م و به 83 خاڵیش فه‌تات نه‌ینه‌وا بوونه سێیه‌م .