تۆپی سەرمێزی برایەتی لە پاڵەوانیەتی كراوەی كوردستان بێ ركابەر بوون


زاگرۆس نانەكەلی

دوای بەشداری پاڵەوانیەتی یانەپاڵەوانەكانی عەرەبی لە سەرەتایی مانگی نۆ لە مەغریب وبەدەست هێنانی پلەی شەشەم لە كۆی بیست یانە،تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی لە رۆژانی 19و29م9/2019 لە پاڵەوانیەتی كراوەی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان كەوتە گروپی بی.

گروپی بی یاخود گروپی دووەم پێك هاتبوو لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی وبرایەتی وسۆلاڤـ و نەورۆز و زێرەڤانی وكفری و چوارقوڕنە و كۆیە وبەختیاری)،دوای دوو رۆژ لەسەر یەك لە هۆڵی فایەق قەساب و بە گرووتینی گەرمای ناوهۆڵەش وكوڕانی برایەتی گەرمتربوون لەسەركەوتنەكان وتوانیان لە كۆی هەشت یاری تێگِرایی یارییەكان بەبێ شكست وبەسەركەوتن لەسەرجەم یارییەكانی كۆتایی بە پاڵەوانیەتییەكە بێنن و ئەمجارەشیان دەستكەوتێكی گرنگ بخە نێو شكۆ و ئەرشیفی یانەكەیان و كوردستان.

جێگای ئاماژپێكردنە ستافی تۆپی سەرمێز یانەی وەرزشی برایەتی پێك هاتووە لە (قەلەندەر نەسرەدین) سەرۆكی یانە وسەرپەرشتیاری یارییەكە و(بەشدار سەربەست) راهێنەری یانە،یاریزانەكانیش پێك هاتوون لە (عەبدولسەلام ئەحمەد و  كارزان محەمەد و ئەبوبەكر سەعدوڵڵا).


PM:07:54:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1086 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌