پێشمه‌رگه سپۆرت -
كوڕه لاوه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداران له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق دا و له یاریه‌كانی هه‌ڵدانی و دێسك و بازی به‌رزدا توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
له یاری هه‌ڵدانی دێسك چاو‌دێر كامه‌ران پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك هه‌مان یاریزان له یاری هه‌ڵدانی سقڵ پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و به‌ڵێن ئیبراهیم له یاری بازی به‌رزدا توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانیشدا پله‌ی سێهه‌می له یاری یه‌ك باز مسۆگه‌ر كرد .