پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیژه پاڵه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له یاری سێ بازبۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان‌و به ده‌ره‌كی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بكات و ئه‌و ژماره كۆنه‌ی شكاند كه به ناوی شه‌هد قاسم بوو .
له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق كه له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت ، كیژه یاریزان مریه‌م عه‌بدول حه‌مید توانی له یاری سێ بازدا 11,56 م باز بدات و به‌و ئه‌نجامه‌ش توانی ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی له‌سه‌ر ئاستی عێراق تۆمار بكات كه ژماره كۆنه‌كه 11,30 بوو به ناوی شه‌هد قاسم .