پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی پێنج جه‌وله‌ی یارییه‌كان ، خولی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان كه حه‌ڤده تیپ تێیدا به‌شدار بوو دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كرابوون به كۆتاهات و دوایی ئه‌نجام دانی ته‌واوی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش تیپه‌كانی گه‌یشت و به ڕیزی پله نایابی كوردستان ده‌ركه‌وتن .
له دوا یاریه‌كانی خۆیاندا كوڕانی پێشمه‌رگه پێنج یاریان ئه‌نجام دا‌و توانیان چوار سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن به‌م شێوه‌یه :
پێشمه‌رگه × كفری 3-0 یاری
پێشمه‌رگه × زێره‌ڤانی 3-0 یاری
پێشمه‌رگه × نه‌ورۆز 3-1 یاری
پێشمه‌رگه × سۆلاڤ 3-0 یاری
پێشمه‌رگه × برایه‌تی 0-3 یاری
به‌و ئه‌نجامانه‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ( برایه‌تی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، سۆلاڤ ، به‌ختیاری و كۆیه ) توانیان بگه‌نه خولی نایابی كوردستان و هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ( سلێمانی ، ئاشتی ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد و دهۆك ) گه‌یشتنه خولی پله نایابی كوردستان كه بڕیاره ئه‌و خوله له كۆتاییه‌كانی مانگی 10 ی 2019 ئه‌نجام بدرێت و یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستانیش بڕیاری داوه كه هه‌رتیپێك ده‌توانێت به پیشه‌گه‌رێك ڕیزی پێكهاته‌كه‌ی به‌هێز بكات .