سلێمانی –هه‌رێز جه‌مال
دووه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان ومه‌یدانی عێراق كه ركابه‌رییه‌كانی له شاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت به‌رده‌وامه‌و چه‌ندین یاری كۆتایی به‌رێوه‌چوو .
پاڵه‌وانێتییه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت بۆ سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی كوران یانه‌كانی شورته‌و جه‌یش له ركابه‌رییه‌كی توندن بۆ پله‌ی یه‌كه‌م و له رۆژی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه كه‌شه‌ممه ده‌كات پاڵه‌وان یه‌كلا ده‌بێته‌وه .
له سه‌ر ئاستی كچانیش له ئاسته‌كانی خۆیان كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ له به‌شی زۆری یارییه‌كان پێشه‌نگیان گرتووه‌و له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی قه‌ڵغان و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ن له رۆژی كۆتایی ركابه‌رییه‌كان .