پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری تیپی تۆپی سه‌رمێزی چوار یانه‌ی كوردستان و له نێو هۆڵی داخراوی فایه‌ق سه‌عید قه‌سابی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یاریه‌كانی خولی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات كه تێیدا و دوایی دوو بردنه‌وه و یه‌ك شكست ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا كچانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3-1 یاری له‌به‌رامبه‌ر كچانی كۆیه توشی شكست هاتن .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاریان كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه بریتی بوون له ئه‌ژین عه‌لی و ئه‌وین عه‌لی به ئه‌نجامی 3-1 یاری له كچانی ئه‌كادی هه‌ولێریان برده‌وه ، هه‌روه‌ك له دوا یاری خۆیاندا و به یاریه‌كی ماراسۆنی كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كچانی یانه‌ی ئاشتی هاوشاریان به هه‌مان ئه‌نجام برده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك یاری پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیان مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی كچانی ئاشتی سلێمانی بوو پله‌ی یه‌كه‌م و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی كۆیه بوو .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو كیژه یاریزانمان به‌شداریان له یاریه‌كانی خولی كوردستان كرد نه‌مان توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كیژه یاریزانێكمان به‌شداری نه‌كرد هه‌ربۆیه بۆ خوله‌كانی داهاتوو به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه و ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌گه‌ڕێینه‌وه نێو كێڕكێكان و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنینه‌وه .