ئه‌نجامی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ كچان و كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر تراكه‌كانی‌ یاریگه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ كێبڕكێكانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ كوڕان و كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاسته‌ جیاوازه‌كان ده‌ستی‌ پێكردوو له‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌و ڕژه‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا كچان و كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ندین ئه‌نجام له‌ ئاسته‌كانی‌ پێشكه‌وتوان ، لاوان ، تازه‌پێگه‌یشتوان به‌ده‌ست بهێنن به‌م شێوه‌یه‌ .

ئه‌نجامه‌كانی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ : 

تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ كچان :

هۆنیا عومه‌ر - یه‌كه‌م - هه‌ڵدانی‌ سقل 8,55 م
به‌هار عه‌زیز - پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ هه‌ڵدانی‌ ڕم 30.42 م
كوردستان به‌مۆ جه‌مال - پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ یاری‌ 100 م به‌ربه‌ست 
كوردستان به‌مۆ جه‌مال - پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ یاری‌ یه‌ك بازی‌ كچان
دییه‌ نزار یاری‌ 100 م سه‌ربه‌ست پله‌ی‌ دووه‌م ژماره‌ی‌ خۆی‌ تۆمار كرد به‌ كاتی‌ 13,74 كه‌ ژماره‌ كۆنه‌كه‌ی‌ 13،87

پێشكه‌وتوانی‌ كچان :

ئه‌ڤین سه‌عید 400 م سه‌ربه‌ست پله‌ی‌ یه‌كه‌م
ئاسیا عه‌زیز یاری‌ هه‌ڵدانی‌ ڕم پله‌ی‌ یه‌كه‌م 36,5 م
خێلاَن به‌هادین - پله‌ی‌ دووه‌م له‌ یاری‌ 100 م به‌ربه‌ست و پله‌ی‌ سێهه‌م یاری‌ 100 م سه‌ربه‌ست .
1500 م كچان فه‌ره‌ح ناز سدیق پله‌ی‌ دووه‌م 
1500 م كچان سومه‌یه‌ قادر پله‌ی‌ سێهه‌م  .

لاوانی‌ كچان :

هۆستان به‌مۆ - هه‌ڵدانی‌ ڕم پله‌ی‌ دووه‌م 

تازه‌پێگه‌یشتوان كوڕان :

دانیار جه‌نگی‌ - پله‌ی‌ سێهه‌م له‌ یاری‌ 100 م سه‌ربه‌ست 
به‌ڵێن ئیبراهیم - پله‌ی‌ سێهه‌م له‌ یاری‌ یه‌ك باز

لاوانی‌ كوڕان : 

محه‌مه‌د سه‌باح - پله‌ی‌ سێهه‌م له‌ یاری‌ یه‌ك باز
دانیار مه‌عروف - پله‌ی‌ چواره‌م له‌ یاری‌ 100 م 

جێگه‌ی‌ باسه‌ تیمی‌ كچانی‌ پێشكه‌وتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ و تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ پله‌كانی‌ پێشه‌نگ یاری‌ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی‌ تاكی‌ لاوانی‌ كچان و تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی‌ كوڕانیش بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ چه‌ندین ئه‌نجام له‌ كێبڕكێدان


PM:09:21:19/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌