سلێمانى –هه‌رێز جه‌مال
شارى سلێمانى یه‌كه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراقى به‌رێكرد كه له گه‌ڕى كۆتاییه‌و ماوه‌ى سێ رۆژ درێژه ده‌كێشێت .
پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر تراكه‌كانى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى به‌رێوه‌چوو ، له یه‌كه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه كه زیاتر له 30 یانه به‌شداریان كرد له‌سه‌رجه‌م ئاسته جیاواز ململانێى پاڵاوتن و كۆتایى بۆ چه‌ندین یاری به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ر ئاستى كچان یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلیًَمانى و سیروانى نوێ وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یان به چه‌ندین ژماره‌ى نوێ و پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م له ریزبه‌ندى یانه به‌شداره‌كان دێن .
له‌سه‌ر ئاستى كوڕانیش كه چه‌ندین ركابه‌رى تێدا ئه‌نجامدرا، یانه‌ى شورته به كۆتایهاتنى یه‌كه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه پێشه‌نگى گرتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژى دووه‌م و سێیه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌یش بچنه ركابه‌رییه‌كى تونده‌وه .
هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه چه‌ند ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ی له یاریزانه به‌شداره‌كانه‌وه شكێنران كه پشكى شێرى یاریزانه كچه كورده‌كان بوون .
هه‌ر له پاڵه‌وانێتییه‌كه سیستمى فۆتۆ فینش له لایه‌ن یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراقه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێت و هاوكات پشكنینى وردى یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كانیش ده‌گرێت به مه‌به‌ستى رێگرى كردن له ماده‌ى به‌كارنه‌هێنراو .