تۆپی سەرمێزی برایەتی لەیانە پاڵەوانەكانی عەرەبی بۆ پاڵەوانیەتی كراوەی كوردستان


زاگرۆس نانەكەلی ...سلێمانی

تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی دوای ئەوەی لە رێكەوتی 3/9 بۆ 9/9/2019 لە ئەگادیری مەغریب بەشداری پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی عەربی كردوو توانی لەكۆی بیست یانەی عەرەبی پلەی شەشەم بەدەست بێنێت،یەكێتی تۆپی سەرمێزی عەرەبی وعێراق  جگە لە دەست خۆش و داوای لێ بردنیشی لە تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی كرد،ئەمڕۆش پێنج شەممە رێكەوتی 19/9/2019 دوای  چوار رۆژ پشووی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەكەمان و گەڕانەوەیان لە وڵاتی مەغریب بەشداری پاڵَەوانیەتی كراوەی تۆپی سەرمێزی كورستان دەكەن.

سەرۆك وسەرپەرشتیاری تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی سەبارەت بە بەردەوامی وئەكتیڤی تیپەكانی یانەكەمان وتی: گرنگە بتوانین لەرێگای پاڵەوانیەتیەكانی كوردستان وعێراق بەشداری لەبۆنە نێوەوڵەتیەكان بكەین،لامان گرنگە وەرزش وەكو پێناسەكەی خۆی كاری جدی بۆ بكەین،بۆیە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی ونێوخۆی هەردووكیان تەواوكەری یەكترن،ئومێدەكەم  گرنگی بەخول وپاڵەوانیەتیەنێوخۆی و نێودەوڵەتییەكان بدەن تالەرێگای ئەم پەیامەئاشتیە وەرزش ونیشتیمان سەرخەین.

ماوەتە بڵێین هەر ئەمرۆش تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی  دوو یاری ئەنجامدا كە توانی لەیاری یەكەم لە تیپی بەختیاری بە ئەنجامی (3-0) بباتەوە،هەروەها لەیاری دووەم لە چوارقوڕنەی بردەوە بەهەمان ئەنجام.


PM:05:32:19/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1987 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌