پێشمه‌رگه سپۆرت -
ده‌ست پێكی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق به یارییه ئاگرینه‌كان ده‌ستی پێكردوو تێیداو له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان كچه لاوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاسیا عه‌زیز توانی له هه‌ڵدانی ڕم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له یاری ڕمح بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان به‌هار ئه‌حمه‌دی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌ڤین سه‌عیدیش له یاری 400 م كچان پله‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی مسۆگه‌ر كرد .