پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمان بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد وبە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ریاڵ مەدریدی بردەوە.
لە یەكەم یاری خۆیدا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكان یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد ویارییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا كۆتاییهات.
گۆڵەكانی یانە پاریسییەكە دی ماریا دوو گۆڵە لە خولەكەكانی 14 و33 و گۆڵەكەی تریش تۆماس مونیر تۆماری كرد .
بەو بردنەوەیە یانە پاریسییەكە یەكەم سێ خاڵی بەدەستهێنا .