پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئاماده‌كاریه‌كی چڕ بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا ئاماده‌كاری خۆی ئه‌نجام دا و به‌شدار ده‌بێت له كێبڕكێكانی یاریه‌كانی خوله‌كه كه بڕیاره كاتژمێر 9:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 / 9 / 2019 و له نێو هۆڵی فایه‌ق سه‌عید قه‌سابی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یاریه‌كانی ده‌ست پێبكات .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپه‌كه‌شیان له‌و خوله‌دا به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام و پله‌كانی پێشه‌نگ به‌شداری ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێدا كه كچانی پێشمه‌رگه ته‌واوی مه‌شق و ئاماده‌كاریان ئه‌نجام داوه و ده‌یانه‌وێت بۆ شه‌شه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بهێننه‌وه .