پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان له‌رۆژانی 19 ، 20 ، 21 ی 9 ی 2019 خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان خوله‌كه به‌به‌شداری 16 یانه به‌رێوه‌ده‌چێت و 10 سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پله نایاب و 6 یانه‌كه‌ی دیكه له‌خولی پله‌یه‌ك داده‌بن
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش 6 یانه به‌شدارن له‌خوله‌كه‌دا و بڕیاره كاتژمێر 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 ی 9 ی 2019 و له هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ده‌ستپێكی به‌رێوه‌چوونی خوله‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان.