باشترین و خراپترین شێوازه‌كانی نوستن




ته‌ندروستی‌ - 

ڤالیری سادۆفۆی پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌ڵێت" نوستن له‌سه‌ر لای ڕاست و چه‌پ زیان به‌ بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گه‌یه‌نێت و نوستن له‌سه‌ر سك په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی‌ سك.

ئه‌م پزیبشكه‌ ده‌ڵێت باشترین شێواز نوستنه‌ له‌سه‌ر پشت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوستن به‌ دانیشتنه‌وه‌ مه‌ترسیدارترین جۆره‌ چونكه‌ زیان به‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێته‌ هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێن و ئاوسانی ملوله‌كانی خوێن.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ نوستن به‌ ڕۆژ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك مرۆڤ له‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و چالاكی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، دكتۆر ڤالیری  ڕێنموی هه‌موان ده‌كات ڕۆژانه‌ 8 كاتژمێر بخه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ چالاك و پڕ ووزه‌ بێت.



PM:03:09:18/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌