پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له سالم ڕه‌زاق نوێنه‌ری ئه‌كادیمیایی دژه تیرۆری عێراق .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێر هاتنی نوێنه‌ره‌كه‌ی دژه تیرۆری عێراقی كرد.
سالم ڕه‌زاق -یش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی و لیوا هادی سه‌رحه‌دی له ئه‌كادیمیایی دژه تیرۆری عێراق گه‌یانده یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هیوایی خواست كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی دا سه‌ركه‌وتووبێت و له كۆتایی ئه‌و دیداره‌شدا له‌لایه‌ن میوانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌وه قه‌ڵغانی ئه‌كادیمیایی دژه تیرۆری عێراق پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا .