پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ئه‌نجام دا‌و له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و پاڵپشتی یانه‌یان بۆ دووپات كرایه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ، هه‌روه‌ك مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچان و كوڕانی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی خۆی ده‌بێته مێژوو ده‌ست كه‌وت هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌كانی كوڕان و كچان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ئه‌نجام دووباره به گرنگی ده‌زانین بۆ به‌رزتر بوونی ناوی یانه‌كه‌تان و مانه‌وه‌ی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
پاشان زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامانه و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه بۆ ئه‌نجام كۆڵ ناده‌ن و ده‌یانه‌وێت زۆرترین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه بۆ بوون به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماده‌ن و ته‌واوی ئاماده‌كاری كراوه .
بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 / 9 / 2019 و له كاتژمێر 6:00 ی سه‌ر له به‌یانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر تراكه‌كانی یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ته‌واوی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و به یاری 4 × 400 به‌ربه‌ستی كوڕان و كچانیش یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به كۆتادێن.