پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریزانی دێرینی كورد و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق هاوار مه‌لا محه‌مه‌د مییوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو ، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 16 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه پێشوازی كرا له هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ، له‌و میواداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له وه‌رزشكاری دێرین ، باسێكی له ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد كه ئه‌وان پله به پله له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا سه‌ركه‌وتوون و ماندوو بوون تا توانیویانه ئه‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
پاشان هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و هه‌روه‌ك ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق به گرنگ وه‌سف كرد .
له كۆتایش له په‌رتوكی یادگارییه‌كانی یانه‌كه‌دا په‌یڤی خۆی له‌م سه‌ردانه‌دا نوسییه‌وه .