پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له ڤالێنسیای برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای كامپنۆ میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیای كرد و یارییه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له سودی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات .
پێنج گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه فاتی ودی یۆنگ وپیكی ودوو گۆڵه‌كه‌ی تریش سوارێز تۆماری كرد ، له بهرامبهدرا گۆڵه‌كانی ڤالێنسیا گامیرۆ وگۆمێز تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه حه‌وت خاڵ وله پله‌ی چواره‌مدایه وڤالێنسیاش چوار خاڵی هه‌یه .