ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌شداری 16 یانه له پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی كوردستان دا كه یاریه‌كانی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو ، تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی پێنجه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش بووه یه‌كێك له یانه‌كانی گه‌یشت و به خولی نایابی كوردستان .
له‌و باره‌یه‌وه ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له دوو یاریزانی لاو پێك هاتبوو كه كێبڕكێیه‌كی به‌هێزیان كردوو خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ینه ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان .