پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چواره‌م یاری خۆی دا و بۆ گه‌یشتن به یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه یاریه‌كانی له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتی میسر بونه‌وه .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزیان هه‌بوو به‌لاَم نه‌یان توانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی میسر ببڕن و یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم دۆڕاند ، به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق نه‌یتوانی بگاته یاری كۆتایی و یاری بۆ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كات .